"یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران'' لە پەیامێکدا وێڕای هاوخەمی، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی پێشکەش بە بنەماڵەکانیان و یەکەی شاخەوانی چیای "مەریوان" و هەموو خەڵکی "مەریوان" کرد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشی سەبارەت بە گیان لەدەستدانی پۆلێک لاوی ژینگەپارێز
ئەمڕۆ هەینی ١٤ی جۆزەردانی ١٤٠٠ هەتاوی، ٤ ئەندامی یەکەی شاخەوانیی چیای سەوزی "مەریوان" لە ڕێگای "سەقز"، "مەریوان"، بەهۆی ڕووداوی دڵتەزێنی وەرگەڕانی ماشێن، گیانیان لە دەستدا.
بەم بۆنەوە یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران "وێڕای هاوخەمی، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی پێشکەش بە بنەماڵەکانیان و یەکەی شاخەوانیی چیای "مەریوان" و هەموو خەڵکی "مەریوان" دەکات.
دیارە ساڵانێکە دوژمنانی گەلی کورد و ژینگەی کوردستان، لە هەوڵی سووتاندن و وێرانکردنی سەوزایی و دار و دەوەنی نیشتیمانەکەماندان، بەڵام دڵسۆزانی نیشتمان بە هەموو هێز و دڵسۆزییەکانیانەوە و بە بەخشینی گیانی پاکیان لەم بووارەدا ژینگەی کوردستانیان پاراستووە.
شەهیدانی ئەمجارەی ژینگە پارێزمان بریتین لە شەهیدان: "شۆعلە قادری"، "ئارشام عەزیزی"، "داود باخیش" و "کاوە خوسرەوزادە" گیانیان لەدەست دا و ١١ کەسی تریش بریندار بوون.
لە خودای دلۆڤان دەپاڕێینەوە ڕوحی شەهیدانی سەوز، بە بەهەشی بەرین شاد بکات و زامی بریندارانی ئەم ڕوداوە دڵتەزێنە بە زوویی ساڕێژ بکاتەوە.
انا للە و انا الیە راجعون.
یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران
١٤ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی