ئەندامانی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گەلیی قاسملوو سەبارەت بە کۆچی دوایی لوقمان مێهفەر ئەندامی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکرات پەیامێکی هاوخەمیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک لوقمان مێهفەر ئەندامی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کۆردستانی ئیران لە گەلیی قاسملوو پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی حیزبە تێکۆشەرەکەمان، ئەندامانی ڕێبەرایەتی، کادر، پێشمەرگەکان و بنەماڵەی شەهید لوقمان مێهفەر دەکەین. ئێمە لەگەڵ خوێنی پاکی شەهید لوقمان و سەرجەم شەهیدانی حیزبەکەمان پەیمان دەبەستین هەتا سەر وەفادار بین بە ڕێبازی پڕ سەروەرییان.
سڵاو لە ڕووحی پاکی شەهید لوقمان مێهفەر و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری.
بڕووخی ڕێژیمی دژی گەلیی ئاخۆندی
ئەندامانی نهێنیی حیزب لە گەلیی قاسملوو