کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار لە شاری مەهاباد، بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، بە ناردنی پەیامێک پەیمان لەگەڵ شەهید دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی و هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان نوێدەکەنەوە.
دەقی پەیامەکە:
من پێشمەرگەم، تا سەرکەوتن لە پێش مەرگم شۆڕشگێڕم، تێکۆشەرێکی بە جەرگم، بەرگی خاکیی پێشمەرگایەتی دەپۆشم، بۆ سەرفەرازیی گەلەکەم تێدەکۆشم، وەک خۆبەخشێک ئەم چەکەم دەکەمە شانم، سەربازێکی وەفاداری نیشتمانم، ڕێبواری ڕێبازی سووری شەهیدانم، بە خوێن و گیان دەیپارێزم کوردستانم.
ئێمە پێشمەرگەکانی شاری مەهاباد لە ساڵڕۆژی شەهیدکرانی سەرکردەی گەلەکەمان دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی و هەموو شەهیدان پەیمان نوێدەکەینەوە و سوێند دەخۆین بە خاکی پیرۆزی کوردستان،
بە ئاڵای کوردستان،
بە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان،
کە تا دوا هەناسەی ژین،
پارێزەری ڕاستەقینەی،
خاکی کوردستان و ماف و کەرامەتی نەتەوەی کورد بین، ڕێگا نەدەین،
لە هیچ بارودۆخێکدا، دێوەزمەی خەیانت بە گەل و نیشتمان زەفەرمان پێ ببات.
سۆیند دەخۆین، هەتا ماوین، بە ئارمان و ئامانجی ڕزگاریخوازانە، یەکسانیخوازانە و ئازادیخوازانەی نەتەوەکەمان، وەفادار بین.
ئێمە حازرین و گیان لەسەر دەستین بۆ وەدیهاتنی ئاوات و خۆزگەکانی هەموو شەهیدان تا ئاخرین دڵوپی خوێنمان لە سەنگەری شەرفدا بین و بەرگری لە خاک و زێدی خۆمان بکەین.
بژی پێشمەرگە
بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
بژی ڕاسان و حەماسەی تاراوگە
بژی خەباتی شاخ و شار
ڕاسان بەردەوامە دژ بە جاش و خۆفرۆشان و چڵکاوخۆرەکان
مەرگ و نەمان بۆ حکوومەتی پەت و سێدارەی ئێران
پێشمەرگە قارەمانەکانی نێو شاری مەهاباد، مەکۆی هەمیشە گیان لە پێناوی دێموکرات