پۆلێک لە لاوانی تێکۆشەر لە نییەر بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامێكیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
کوردستانیانی ئازیز، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان؛
کە ئاگر مرد، ژیلەمۆ هەر لەگڕدایه
کە گوڵ ژاکا، غونچە هەر دەپشکوێ
کە دارستان جوانەمەرگ بوو، خاک نامرێ
له ۱۰ی خاکەلێوەی ئەمساڵدا تاجەگوڵینەی پەیمان و وەفاداری پێشکەشی مەزاری پیرۆزی شەهیدان دەکەین و لەگەڵ شەهیدانی کوردستان، شەهیدی هەرگیز نەمر پێشەوا قازی محەممەد، بەڵێنی وەفاداری نوێ دەکەینەوە و هەتا دوا هەناسەی ژین و تا دوا دڵۆپی خوێنمان ڕێگای شەهیدان دەکەینه ئاڵای ڕێبازمان و ڕێبازی پرله شانازییان دەکەینه مەشخەڵی ڕێگای ژیانمان.
ڕۆژی شەهیدانی کوردستان له ڕۆح و گیانماندا بەرز ڕادەگرین.