کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی مستەفا هیجری بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا کەریم زەند

14:59 - 19 رەزبەر 2717

کوردستان میدیا: مستەفا هیجری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکرات، پەیامێکی بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا کەریم زەند مێژوونووس و جوغرافیزانی کوردستان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە:

بنەماڵەی بەڕێزی مامۆستا کەریم زەند

هەواڵی دڵتەزێنی کۆچی دوایی مامۆستا کەریم زەند مێژوونووس و جوغرافیزانی کوردستانمان پێگەیشت.


ئەو تێکۆشەرە ماندووینەناسە بێجگە لە چاپ و ئامادە کردنی ژمارەیەک لە کتێب و بابەت سەبارەت بە هەموو بەشەکانی کوردستان، لە هەر بەشێک هەستی کردبا خزمەتێکی لە دەست دێ پێشوازی لێ دەکرد، هەر وەک چۆن لە سەردەمی کۆماری کۆردستاندا خۆی گەیاندە مەهاباد و ماوەیەکی زۆر لەو شارەدا وەک مامۆستایەک لە قوتابخانەکاندا وانەی زمانی کوردی فێری قوتابیان دەکرد.

کۆچی دوایی ئەم کەسایەتییە نیشتمانپەروەر و چالاکە جێگای خەم و پەژارەمانە، هەر بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو بەڕێزە و هەموو دۆستان و ئاشنایانی دەکەم و لە خەمی لە دەستدانیدا خۆم بە شەریکیان دەزانم.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
مستەفا هیجری

١٩ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی
١١ی ئۆکتۆبری ٢٠١٧ی زایینی