کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی مەهەندیس "شەریعەتمەداری"، بەبۆنەی سیهەمین ساڵڕۆژی تێرۆرکرانی دوکتور قاسملوو

12:15 - 23 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: یەکێک لە دامەزرێنەرانی "یەکیەتیی کۆماریخوازانی ئێران"، بە بۆنەی سیهەمین ساڵڕۆژی تێرۆرکرانی دوکتور قاسملوو لە شاری ڤییەن، پەیامێکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ سیهەمین ساڵی تێرۆری "دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو"، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە لە لایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی و لە کۆبوونەوەی وتووێژ لە شاری ڤییەنی وڵاتی ئۆتریشدا ڕووی دا.

دەوڵەتی ئۆتریش، سەرەڕای دەستبەسەرکردنی بکەری تێرۆرەکە، بە ڕاونانی لە نەخۆشخانە و هاوکاریکردنی و هەروەها بە قەبووڵکردنی ئەم سووکایەتییە هەتاهەتاییە کە بە مەبەستی قازانجی ئابووریی خۆی مامەڵەی بە گیانی مرۆڤەکان کردووە، سەرشۆڕییەکی بۆ خۆی وەدی هێنا و تاکوو ئێستاش لەم بارەیەوە بێدەنگیی هەڵبژاردووە.

من وەکوو خۆم، هاوڕێیەتییەکی نزیکم لەگەڵ دوکتور قاسملوو هەبوو و لە ماوەی ئاشنایەتیدا بەردەوام کەسایەتیی دوکتور قاسملووم، هەڵکەوتە و شیاوی پێداهەڵگوتنی بینیوە.

ڕۆحی شاد بێت.

ئێمە و هاوڕێیانی دوکتور قاسملوو و هاووڵاتییانی کورد، دەبێ وانەیەکی گەورە لە دوکتور وەرگرین، ئەویش ئەوەیە کە ئەو بەم ئاکامە گەیشتبوو کە نابێ دۆزی کوردستانی ئێران جیا لە دۆزی ئێران چاوی لێ بکرێت و دۆزی کوردیش ڕێگاچارەی نیزامیی نییه.

ئێستا دەبێ پێشمەرجی هەر وتووێژێک، دێموکراسی بۆ ئێران و لابردنی هەڵاواردن بۆ هاووڵاتییانی کورد و ئێتنیکەکانی دیکەی ئێران بێت.

کۆماری ئیسلامی، پرسی کورد و هەموو ئێتنیکەکانی ئێران وەکوو پرسێکی ئەمنییەتی دەبینێت و هەر وتووێژێک تەنانەت ئەگەر ئامانجی تێرۆر و سڕینەوەشی نەبێت، ئامانجی نیزامی و ئەمنییەتیی هەیە کە ناوی ئەم کارە وتووێژ نییە بەڵکوو، فریو و درۆیە و دواتریش تێرۆر و سەرکوت.

هاوڕێیانی کورد دەبێ وشیار بن کە نەکەونە نێو داوێکی وەهاوە کە ئەزموونکردنی هەڵە، کارێکی هەڵەیە.

هامبوورگ

٢٢ی پووشپەڕی ١٣٩٨