کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی ناوەندی هاوکاری سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک لوقمان مێهفەر

12:20 - 22 خاکەلێوه 2721

ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک لوقمان مێھفەر ئەندامی ناوەندی سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامی پرسە و هاوخەمییان بۆ حیزب نارد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، پەتای کرۆنا بووە ھۆکاری گیانلەدەستدانی کاک لوقمان مێھفەر تێکۆشەری دێرین و ئەندامی سەرکردایەتیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران.

کۆچی دوایی کاک لوقمان مێھفەر وەک خەباتگێڕێکی ماندوونەناس، دوای چل ساڵ تێکۆشان، بۆ ناوەندی ھاوکاری خەمێکی گەورە و گران بوو.

ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کاک لوقمان مێھفەر و ئەندامانی سەرکردایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ھاوڕێ و ھاوسەنگەرانی، خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.

بێگومان لەدەستدانی ھاوڕێیانی دێرین و تێکۆشەری وەکوو کاک لوقمان مێھفەر خەسارێکی گەورەیە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژھەڵات.

ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

١٠/٠٤/٢٠٢١

٢١/٠١/١٤٠٠