یه‌كیه‌تیی پیشه‌یی مامۆستایانی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵێک له ڕێكخراوه مهدهنییەکانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، به‌بۆنه‌ی ١٠ی خاكه‌لێوه ڕۆژی شه‌هیدانی كوردستان په‌یامێکی هاوبه‌شیان بڵاو کردەوە و وەفادارییان بە ڕێبازی کۆمار نوێ کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان!
مامۆستایان و چالاكانی فه‌رهه‌نگی!
له ١٠ی خاكه‌لێوه‌ی ١٣٢٦ی هه‌تاوی پێشه‌وا ''قازی محه‌ممه‌د'' سه‌ركۆماری كوردستان له‌گه‌ڵ ''سه‌دری قازی'' ئه‌ندامی مه‌جلیسی شورای میللیی ئێران و یه‌كه‌م ئه‌ندام پارلمانی كورد و ''سه‌یفی قازی'' وه‌زیری به‌رگریی كۆماری كوردستان له مه‌یدانی چوارچرا له‌لایه‌ن ڕێژیمی ''حه‌مه ڕه‌زا'' په‌هله‌وی له سێداره ده‌ران.
پیشه‌وا و هاوڕێیانی كه دامه‌زرێنه‌ری یه‌كه‌م كۆماری دێموكراتیكی كوردی له ناوچه‌ی پڕ كێشه و ئاڵۆزی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوەڕاست بوون و ببوو به جێگای هێوای كوردان، له‌لایه‌ن دوژمنانی ئازادی به زه‌بری هێزی نیزامیی ڕێژیمی شای ئێران ڕووخێندرا.
ئێمه قوتابییانی قوتابخانه‌ی چوارچرا له یه‌كیه‌تیی پیشه‌یی مامۆستایان و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له ڕۆژی شه‌هیدانی كوردستاندا له‌گه‌ڵ ڕێباز و مه‌كته‌بی پێشه‌وا په‌یمانی وه‌فاداری به ڕێبازی كۆمار نوێ ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێمه‌ش وه‌ک پێشه‌وای سه‌ردار؛ یان سه‌ربه‌دار ده‌بین یان مهشخەڵی ئازادیی سه‌ركه‌وتن له هه‌موو شار و گوندێكی كوردستان هه‌ڵ ده‌كه‌ین.