کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سەقز

12:01 - 19 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شاری سەقز بۆ جارێکی دیکە وێڕای دەربڕینی پەیامی هاوخەمی لەگەڵ حیزب و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ ڕێگا و ڕێبازی شەهیدان و حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە.

دەقی پەیامەکەیان بەم چەشنەیە:

وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە حیزبی خۆشەویستی گەل و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، هیوادارین برینی زامدارانی ڕووداوەکەی ١٧ی خەرمانان بە زووترین کات ساڕێژ ببێتەوە.

کۆماری ئیسلامی بەپێی هەقێقەتی جەوهەری خۆی دەس لە هیچ چەشنە جینایەتێک دەرحەق بە گەلی کورد و بزووتنەوە ڕەواکەی هەڵناگرێت و مووشەکباران کردنی کەمپ و بنکە و بارەگاکانی حیزب لە کۆیەش دەچێتە هەمان چوارچێوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم جۆرە کردەوانەی ڕێژیمی پەت و سێدارە نیشانەی دۆشداماوی و ترسی ئەوان لە ڕووخان و کۆتایی هاتنی تەمەنی نگریسییانە.

ڕێژیمی تاران لە هەموو بوارەکانی ئابووری، سیاسی، کۆمەلایەتی لەگەڵ شکست و قەیرانی متمانە بەرەوڕوو بووە و دەیهەوێ بەم چەشنە کردەوە قێزەونانە خۆی لە ڕاستییەکانی کۆمەڵگا بشارێتەوە.

ئێمە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شاری سەقز وێڕای دەربڕینی دووبارەی هاوخەمی خۆمان لەگەڵ کادر و پێشمەرگە و رێبەرایەتی حیزب بەڵێن دەدەین کە تاسەر وەفادار بین بە ڕێبازی شەهیدان و کۆڵ نەدەین.

سەرکەوێ بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی گەل

مەرگ و نەمان بۆ ڕێژیمی کۆنەپەرست

بژی پێشمەرگە

بژی ڕاسان