کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی "باباعەلی مێهرپەروەر"

17:29 - 22 خاکەلێوه 2721

"باباعەلی مێهرپەروەر"، کەسایەتیی سیاسیی کوردستانی ڕۆژهەڵات سەبارەت به کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر" پەیامیکی هاوخەمیی بۆ حیزبی دێموکرات نارد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەڕێز ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سڵاو

 بە دڵێکی پڕ لە خەمەوە بەبۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و ڕۆڵەی فیداکاری گەلەکەمان هاوڕێ کاک لوقمان مێهفەر سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و هەموو کادر و پێشمەرگەکان دەکەم.

کاک لوقمان لەو مرۆڤە کۆڵنەدەر و ماندوونەناسانە بوو کە نەک لە بواری تێکۆشان و خەبات دژی داگیرکەر ساتێک هەدای نەدا، بەڵکوو لە ئاستی خۆپێگەیاندن و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی خۆی پێشقەراوڵی خوێندن لە زانکۆ بۆ هاوخەباتانی خۆیشی بوو و توانی بە سەرکەوتنەوە بڕوانامەی ماستر لە بواری یاسا بەدەست بێنێت و یەکەم کەس بوو کە لە ڕیزەکانی حیزبدا ڕچەشکێنیی کرد.

  کاک لوقمان لە ڕووی سیاسییەوە کادرێکی پێگەیشتوو بوو. مرۆڤێکی لەسەرخۆ و هێمن و بەئەزموون، قاڵبووی کۆڕی خەبات و خۆشەویستی خەڵک و هاوڕێیانی بوو.

  شەهیدبوونی کاک لوقمان خەسارێکی گەورە بوو کە لە بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەگشتی و حیزبی دێموکراتی کودستانی ئیران بەتایبەت کەوت.

 ڕۆحی شاد و ڕێگای خەباتی پڕ ڕێبوار بێت.

لەگەڵ ڕێز و حورمەتی دووبارە

علی مێهرپەروەر

١٠/٤/٢٠٢١