بۆ کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر" بنەماڵەی شەهیدان برایم شێخاڵی و مەلا ڕەسووڵ گەردی پەیامی هاوخەمییان بۆ حیزبی دێموکرات نارد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
پەیامی بنەماڵەی شەهیدان برایم شێخاڵی و مەلا ڕەسووڵ گەردی سەبارەت بە کۆچی دوایی شەهید "لوقمان مێهفەر" ئەندامی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
هەواڵی کۆچی دوایی شەهید "لوقمان مێهفەر" بە جارێک ئێمەی تاساند و زامی دەیان ساڵی ڕابردوومانی نوێ کردەوە، هەر بەو بۆنەوە سەرەخۆشیی خۆمان لە ناخی دڵمانەوە ئاراستەی خەڵکی کوردستان، حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی پڕ شەهیدی "مێهفەر" دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین و بەڵێنی وەفاداری لەگەڵ شەهید "مێهفەر" و گشت شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان نوێ دەکەینەوە و هەتا سەر درێژەدەری ڕێگایان دەبین.
ڕووحی شەهید "لوقمان مێهفەر" شاد و ڕێگای پڕ ڕێبوار
لەلایەن بنەماڵەی شەهیدان شێخاڵی و گەردی
ڕێکەوتی ۲٤ی خاکەلێوەی ۱٤۰۰ی هەتاوی