کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی بنەماڵەی شەهیدان سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک لوقمان مێهفەر

18:31 - 24 خاکەلێوه 2721

بنەماڵەی شەهیدان بۆ کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر" ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکی هاوخەمی و سەرەخۆشییان بۆ حیزبی دێموکرات نارد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

كاک ''لوقمان مێهفەر'' پێشمەرگە و مافناسی دۆزی ڕەوای گەلی کوردو  ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە کۆچی دوایی خۆی سەنگەری بەرخۆدانی بە هاوسەنگەرانی سپارد.

ئێمە بنەماڵەی شەهیدان: "محەممەد محەممەدیان، ڕەسووڵی ئازرەخش ئەندێزی، عەزیز ئازرەخش، خێزانی ڕەسووڵی ئازرەخش ئەندێزی و مەهتاب محەممەدیان"، بەهۆی كۆچی ناوەخت و پڕ خەم و ماتەمی شەهید لوقمان مێهفەرەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی گەلی کورد بەگشتی و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنەماڵەی ئەو شەهیدە سەربەرزە دەکەین.

ڕۆحی شاد و ڕێگای بەردەوام

٢٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ی کوردی