کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی بنەماڵەی شەهیدان ئیدریس(ئاوات) دەروێشی ئەبووبەکر دەروێشی و عەبدولباقی دەروێشی

14:11 - 25 خاکەلێوه 2721

بۆ کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر"  بنەماڵەی شەهیدان ئیدریس(ئاوات) دەروێشی، ئەبووبەکر دەروێشی و عەبدولباقی دەروێشی پەیامی هاوخەمییان بۆ حیزبی دێموکرات نارد.

 دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

سڵاو و ڕێز بە گەرمیی کۆڕی خەباتی ڕاسان پێشکەش بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنەماڵەی شەهیدی تازەی حیزبەکەمان.

چەند ڕۆژی ڕابردوو خاکی پیرۆزی کوردستان ڕۆڵەیەکی دیکەی لە باوەش گرت لە پێاوێک کە زیاتر لە چڵ ساڵ تەمەنی خۆی تەرخان کرد بۆ خزمەت کردن بەو خاکە پیرۆزە کە کوردستانی ناوە.

زۆر بەداخەوە کۆچی کاک "لوقمان" هەموومانی خەمناک کرد. کەسانی وەک کاک لوقمان خەسارێکی گەورەیە بۆ بزووتنەوەی حیزبی خۆشەویستمان و کوردستان. شەهید "لوقمان" لەماوەی تەمەنێکی دوور و درێژ لە خەباتدا دونیایەک ئەزمونی سیاسی و سەربازی بەکەڵک‌هاتووی لە مەیدانی شۆڕشدا کۆ کردەوە کە زۆر لەو ئەزموونانەی لە مەیدانی شۆڕشدا بەکار هێنا و کردی بە قەڵایەک بۆ نەسڵی تازەی خەباتگێڕانی حیزبی دێموکرات.

بەداخەوە پەتای نگریسی کۆرۆنا مۆڵەتی پێنەدا کە ئەزموونەکانی لەم کاتە پێویستەی کە حیزب تێیدایە وەگەڕی بخات.  لەو کاتە هەستیارەدا زۆر زوو بوو بۆ لە دەستدانی تێکۆشەری دێرینمان.

بۆ خەبات و ڕاسانەوەی حیزبی دێموکرات شەهید "لوقمان" بێ گومان گاریگەر بوو، سەلماندی کە ڕۆڵەی ڕاسانەوەیە و ڕاسانی بە خەباتێکی ڕەوا دەزانی و هەنگاوی کردەیی بۆ ئەو خەباتە هەڵنایەوە، لە خەرمانانی ١٣٩٥دا لەنێو خۆی ڕۆژهەڵات و لەنێو دڵی کوردستاندا وانەی شۆڕشگێڕی بۆ خەڵک دەوتەوە و بانگەشەی دەکرد کە لاوان پێوەست بن بە ڕیزی پێشمەرگەی کوردستان و خەڵک پاڵپشتیی خەباتی نوێی گەلەکەمان بن.

ڕێبەری حیزبەکەمان شەهید دوکتور"قاسملوو" دەفەرمێت: "ڕێگا زۆرە بۆ خەبات ئێمەش لە هەر کوێیەک بین لە هەر چەشنە خەبات و جووڵانەوەیەک سڵ ناکەین و قسەی ڕێبەرمان شەهید دوکتور "قاسملوومـ"ـان لە بیرو هزر دایە".

سەبارەت بەو خەمە دڵتەزێنە وەک بنەماڵەی شەهیدان ئیدریس(ئاوات) دەروێشی، ئەبووبەکر دەروێشی و عەبدولباقی دەروێشی پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی حیزبی دێموکرات و هاوڕێیانی ڕێگای کاک "لوقمان" و هەموو شەهیدان بەتایبەت بنەماڵەی شۆڕشگێڕی شەهیدی تازەمان کاک لوقمان دەکەین و شەریکی خەمی قووڵ و لەبڕاننەهاتوویانین .

ڕووحی شەهید "لوقمان" شاد بێت و ڕووسووری و سەربەرزی بۆ بنەماڵەی داخ لە دڵیان و هاوسەنگەرانی .

"شەهیدان؛ ڕێگە خۆشکەری خەباتی ڕەوای گەلی کوردن".