سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر" دوکتور "خوسرەو عەبدوڵڵاهی" پەیامێکی هاوخەمیی بۆ حیزبی دێموکرات نارد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
پەیامی سەرەخۆشی
سەبارەت بە کۆچی دوایی بەڕێز کاک "لوقمان" هاوڕێی تێکۆشەر و ماندوویی نەناسی حیزبەکەمان، وێڕای دەربڕینی ئەوپەڕی داخ و پەژارەی خۆم، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید "لوقمان"، هەموو خزم و دۆست، ئەندامانی ڕێبەرایەتیی حیزب و گشت لایەنگران و کادر و پێشمەرگەکانی حیزبەکەمان بە تایبەتی دەکەم و داوای سەبووری بۆ هەموو خەمهەڵگرتووەکانی ئەم خەسارەی تازە دەکەم.
خوسرەو عەبدوڵڵاهی
پاریس؛ ١٠ی ئاوریلی ٢٠٢١