کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوئید

18:03 - 22 خاکەلێوه 2721

فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوئید سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک لوقمان مێهفەر پەیامێکی هاوخەمیی بۆ حیزبی دێموکرات نارد.

دەقی پەیامەکەم بەم چەشنەیە:

بەڕێز کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سڵاوتان لێ بێت

کۆچی دوایی ئەندامی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تێکۆشەر لوقمان مێهفەر گەلێک خەمباری کردین، بەڕێزیان خەباتگێڕ و دڵسۆزی گەل و نیشتمانەکەی بوو، لە شوێنکەوتووانی پێشەوای نەمر قازی محەممەد و سەرۆک مستەفای بارزانی و قاسملوو و شەرەفکەندی بوو.

بە ناوی فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوئید، پرسە و سەرەخۆشیی خومان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بنەماڵە بەڕێزەکەیان و هەموو کادر و پێشمەرگەکانی (ک د پ ا) و دۆست و هەڤاڵانی دەکەین. خوا سەبووریی هەموو لایەک بدات و خوا لێی خۆش بێت. ڕەوانی شاد بێت.

فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوئید

١٠/٤/٢٠٢١