لێژنەی پارتی دێموکراتی کوردستان لە سوئید سەبارەت به کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر" پەیامێکی هاوخەمیی بۆ حیزبی دێموکرات نارد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ڕێز و سڵاو
کۆچی دوایی پێشمەرگە و تێکۆشەر و خەباتگێڕی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان بەڕێز "لوقمان مێهفەر" گەلێ نیگەران و خەمباری کردین، هەر بەو بۆنە خەمناکەوە بە ناوی سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی پارتیمان لە سنووری لێژنەی ناوچەمان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و پێشمەرگەکانی حیزبە تێکۆشەرەکەتان و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین. یەزدانی مەزن لێی خۆش بێت و ڕەوانی شاد بێت.
پارتی دێموکراتی کوردستان
لێژنەی ناوچەی سوئیدی