کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی مەکتەبی سیاسیی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

12:16 - 22 خاکەلێوه 2721

سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر"، مەکتەبی سیاسیی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پەیامێکی هاوخەمییان بۆ حیزبی دێموکرات نارد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەڕێزان: ئەندامانى ناوەندى سياسیی حیزبى دێموکراتی کوردستانی ئێران

بابەت: پرسەنامە

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی گيانلەدەستدانی تێکۆشەری ماندوونەناس کاک لوقمان مێهفەر ئەندامی هەیئەتی ئيجرایی ناوەندی سياسیی حیزبى دێموکراتی کوردستانی ئێران - مان بیست. ئەو هەواڵە  زۆر خەمباری کردین. کاک لوقمان مێهفەر بە درێژايى ژيانى بۆ ئازادی و سەرفرازیی گەلەکەی تێکۆشا، بۆیە ماڵئاوایی یەکجاری بە خەسارەت دەزانین بۆ حیزبی دێموکرات و بزاڤی ڕزگاریخوازیی گەلی کورد. لەو پێوەندە خەمناکەدا بە ناوی مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و هەموو تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ماڵباتە تێکۆشەرەکەیان دەکەین و ئومێدەوارین ئەمە دوا خەم و ناخۆشی بێت. ڕۆحی کاک لوقمان مێهفەر شاد.

سەبر و ئارامی بۆ هەموو لایەک.

مەکتەبی سیاسیی

 حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

١٠ی نیسانی ٢٠٢١