پێشمەرگەکانی شار لە سەقز بەنیسبەت شەهیدبوونی کەسایەتی خۆشەویست و شۆڕشگێڕ، كاک "لوقمان مێهفه‌ر" پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکەم بەم چەشنەیە:
پەیامی پرسه و سەرەخۆشیی پێشمه‌رگه‌كانی شار له شاری سه‌قز بەبۆنەی شه‌هیدبوونی کەسایەتی و خۆشەویست و شۆڕشگێڕ، كاک لوقمان مێهفه‌ر
به‌ڕێز لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی كاک لوقمان مێهفه‌ر
به‌ڕێزان هاوڕێیانی شۆڕشگێڕ و دڵسۆزەکانی نێو جهرگەی خەبات
به‌ڕێزان کەسایەتی و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی خۆڕاگری سیاسی و پێشمەرگەکانی نێو شار
بەبۆنەی شەهید بوونی کەسایەتی ناودار و ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسی و فه‌رمانده‌یه‌كی ڕاسان کاک لوقمان مێهفەر، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه ده‌كه‌ین و خۆمان بە هاوبەشی ئه‌و خه‌مه قووڵه دەزانیین و هیوادارین دوایین خەسار و کۆسپی ئه‌م شۆڕشه بێ.
شه‌هیدبوونی هاوڕێمان كاک لوقمان مێهفه‌ر خەسارێکی گەوره‌یه بۆ بزووتنه‌وه حهقخوازانهكهمان و به‌و بۆنه‌وه ئێمه پێشمه‌رگه‌كانی شار له شاری سه‌قز؛ لەگەڵ سەرجەم شەهیدان و به‌تایبه‌ت شه‌هیدى تازه‌ی گه‌له‌كه‌مان شه‌هید لوقمان مێهفه‌ر پەیمان نوێ دەکەینەوە کە هەتا دوا دڵۆپە خوێنمان درێژەدەری ڕێگایان بین و به‌ڵێن ده‌ده‌ین لە هیچ کات و ساتێکدا سەنگەری خەبات و ئه‌م ڕێبازه پڕسه‌روه‌رییه چۆل نه‌كه‌ین و درێژە دەری ڕێگای بین.
پڕ ڕێبوار بێ ڕێگای هه‌موو شه‌هیدان به تایبه‌ت كاک لوقمان مێهفه‌ر ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسی و فه‌رمانده‌یه‌كی ڕاسان
سەرکەوتوو بێت ڕاسانی شار و شاخ
پێشمه‌رگه‌كانی نێو شار لە سه‌قز
شەممه ٢١ی خاکەلێوه ٢٧٢١ی کوردی