پێشمەرگەکانی شار لە مەریوان بۆ کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر" ئەندامی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکرات، پەیامێکی هاوخەمییان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئێمە وەک پێشمەرگەکانی شار لە مەریوان بۆ کۆچی ناوەختی شەهید "لوقمان مێهفەر" پەیامی هاوخەمیی خۆمان ئاراستە دەکەین.
"گەلێک ئازادیی بوێت، دەبێ نرخی ئەو ئازداییەش بدات".
ئەوە وتەی بەنرخی کاک دوکتوری شەهیدمانە کە خۆی سەرقافڵەی کاروانی شەهیدانمانە، ئێمەش بەپێی ئەو وتە بەنرخه ڕێبازی شەهیدەکانمان کردووەتە سەرمەشقی ژیانمان، لە کردەوەی شەهیدانمان مانا و فەلسەفەی ژیان فێر بووینە، بۆیەش وەفادارین بە ڕێبازیان.
ئێمە هەتا دواهەناسە بە ڕێگای کاک "لوقمان" و هەروەها هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان وەفادار دەبین و پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ڕێبەرانی حیزبە خۆشەویستەکەمان، بنەماڵە، کەسوکار و هاوسەنگەرانی دەکەین.
ڕۆحی شاد و ڕێگای پڕ شانازیی پڕ ڕێبوار بێت.