پێشمەرگەکانی شار لە ئیلام بۆ کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر" ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکی هاوخەمییان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
کۆچی دوایی تێکۆشەری کوردستان و حیزبی دێموکرات کاک "لوقمان مێهفەر"، پەژارە و دەردێکی زۆر سخت و گران بوو.
ئێمە پێشمەرگەکانی شار لە ئیلام سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات و شەهید ''لوقمان مێهفەر'' دەکەین و پەیمان نوێ دەکەینەوە لەگەڵ شەهیدانی کوردستان و هەتا دوایین هەناسەی ژیانمان درێژەدەری ڕێگای پیرۆزی شەهیدانین.
سڵاو لە ڕۆحی شەهیدانی کورد و کوردەواری
سڵاو لە ڕۆحی پاکی شەهید لوقمان مێهفەر
پێشمەرگەکانی شار لە ئیلام
هێزی زاگرۆس
٢٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی