پێشمەرگەکانی شار لە ئەوێهەنگ سەر بە ژاوەرۆی سنە، بۆ کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر" پەیامی هاوخەمییان بۆ حیزبی دێموکرات نارد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
"باشترین پاداش بۆ شەهیدان درێژهپێدانی ڕێگایانه"، بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی نەتەوەی کورد بۆ گەیشتن به ئازادیی گەل و نیشتمان نرخێکی زۆری داوه و لەم ڕێگایهدا باشترین ڕۆڵهکانی خۆی فیدا کردووه، له سمکۆی شکاک باوکی ناسیۆنالیزمی کوردی هەتا پێشهوا قازی و کۆماره جوانەمەرگەکەی هەتا شەهید ئیسماعیل شەریفزاده و شۆڕشی ۴۶ و ۴۷، هەتا سەرقافڵەی شەهیدان و مێعماری دێموکراسی قاسملووی هەمیشه زیندوو و دوکتور شەرەفکەندیی تێکۆشەر و شەهیدانی ڕاسانی ڕۆژهەڵات به تایبەت شەهیدانی قەرەسەقەل و کۆساڵانی سەربەرز هەتا شەهیدی نوێمان کاک "لوقمان مێهفهر"، ئێمه پێشمەرگەکانی شار، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ژاوەرۆ به تایبەت له ئەوێهەنگ وێڕای سەرەخۆشی له بنەماڵەی بەڕێزی کاک "لوقمان"، ئەندامانی ڕێبەرایەتیی حیزب و سەرجەم گەلی کورد، وەفاداریی خۆمان بەرانبهر بە شەهیدان و حیزبەکەمان دووپات دەکەینەوه و هەتا دواهەناسەی ژینمان درێژەدەری ڕێگایان دەبین.
پێشمەرگەکانی شار لە ئەوێهەنگی ژاوەرۆ