کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی چەند بنەماڵەیەکی پێشمەرگە لە مەهاباد

13:04 - 23 خاکەلێوه 2721

چەند بنەماڵەیەکی پێشمەرگە لە مەهاباد سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک لوقمان مێهفەر، خەباتکاری دێرین و ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکی هاوخەمییان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

خەمی لەدەستدانی زۆر کەسی گەورە و گرانمان هەڵگرت، بە ئیرادەوە قەبووڵی لەدەستدانی کاک لوقمانیش دەکەین.

کۆچی لە ناکاوی کاک لوقمانی ڕێبەر و فەرماندە، هەموومانی چاو بە فرمێسک کرد و خەمێکی گەورەی خستە دڵمان.

تەبیعەتەن مردنی پیاوێکی گەورە، ئەویش تێکۆشەرێکی ڕێگای ئازادی و سەربەستیی نیشتمان کە هەموو ژیانی خۆی تەرخانی ئەو ڕێگایە کردبێت، بە دڵنیاییەوە دەبێتە هۆی بەداخبوون و چاو بە گریانبوونی کەسانێکی زۆر.

جێگای کاک لوقمان، کەس ناتوانێت پڕی بکاتەوە بەڵام ئەوە ڕێبوارانی ڕێگای کاک لوقمانن دەبێ ڕێگای درێژە بدەن، هەتا ڕۆحی بەرزی کاک لوقمان، ئاسوودە بێت و ئامانجەکانی بێنە دی.

بەو بۆنەوە، وەکوو بنەماڵەی پێشمەرگە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەربەرزی مێهفەر و حیزبی دێموکرات و گەلی کورد بەگشتی دەکەین و خۆمان لەو خەمە گەورەیەدا بە هاوبەش دەزانین.