دوو بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان لە ناوچەی لاجان و جەڵدیانی پیرانشار سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک لوقمان مێهفەر لە پەیامێکدا هاوخەمیی خۆیان دەربڕی.
بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان ''حەمە ئەندێزێیی و شەهید سەعدون خاڵدار'' لە گوندی ''ئەندێزێ'' سەر بە ناوچەی لاجانی پیرانشار و هەروەها بنەماڵەی سەربەرزی شەهید ''عوسمان حەسەن پوور'' ناسراو بە ''عوسمانی حاجی حەوڵا'' لە پەیامێکی هاوخەمیدا ڕوو لە بنەماڵەی کاک لوقمان مێهفەر و کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هاوخەمی و پەرۆشبوونی خۆیان سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک لوقمان مێهفەر دەربڕی.