کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی کوردستان تریبووناڵ

13:22 - 22 خاکەلێوه 2721

سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر"، کوردستان تریبووناڵ پەیامی هاوخەمیی بۆ حیزبی دێموکرات نارد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

خەڵکی بەڕێزی کوردستان

بەداخێکی گرانەوە ڕادەگەیەنین هاوڕێمان کاک "لوقمان مێهفەر" سەرلەبەیانیی ڕۆژی ١٠ی ئاوریلی ٢٠٢١ بەهۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانەی هەولێر کۆچی دوایی کرد.

کاک "لوقمان" سەرەڕای ئەوەی ساڵانێکی زۆر لە تەمەنی لەنێو خەباتدا بووە و کادر و ڕێبەرێکی لێوەشاوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە، لە پرۆژەی کوردستان تریبووناڵیش هاوڕێ و هاوکارێکی دڵسۆزمان بوو کە بەداخەوە تەمەن مەودای ئەوەی پێ نەدا بەرەی ماندووبوونەکانی لە کوردستان تریبوناڵدا ببینێت.

کوردستان تریبووناڵ وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی، خەڵکی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران خۆی بە خاوەنی خەمی گەورەی لەدەستچوونی هاوڕێ لوقمان مێهفەر دەزانێت.

بەرز و بەڕێز بێت ناو و یادی

کوردستان تریبووناڵ