کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی کۆمەڵێک لە ڕووناکبیران و نووسەران و مامۆستایانی ئایینیی پیرانشار

17:50 - 23 خاکەلێوه 2721

کۆمەڵێک لە ڕووناکبیران و نووسەران و مامۆستایانی ئایینیی پیرانشار سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک لوقمان مێهفەر، پەیامێکیان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە لە ڕێکەوتی ۲۱ی خاکەلێوەی ساڵی ۱٤۰۰ی هەتاوی هەواڵی کۆچی دوایی کاک لوقمان مێهفەرمان بیست.

ئێمە وەک بەشێک لە نووسەران، ڕووناکبیران و مامۆستایانی ئایینیی شاری پیرانشار کە ساڵانێکی زۆرە لە نزیکەوە شایەتی خەبات و تێکۆشانی ئەو کەسایەتییە گەورەین و لەژێر ڕێنونییەکانی ئەودا دەیان و سەدان چالاکی و ئەرکی پیرۆزمان لە پێناو خەباتی کوردایەتیدا بەڕێوە بردووە، کۆستێکی قورسە.

شەهید لوقمان مێهفەر لە ڕەوتی خەبات و تێکۆشاندا لە بەرامبەر سەختی و ئاستەنگییەکاندا دەبوو بە کێوی ورە  و هیوای بەردەوامیمان، هەر بۆیە ئەمڕۆ ئێمەش لەژێر تیشکی ڕووناکی وانەکانی ئەودا درێژە بە خەبات دەدەین و لە پێناو ئامانجە پیرۆزەکانی شەهید لوقمان کە ئازادیی کورد و کوردستان بوو درێژە بە ڕێبازی شەهیدان دەدەین.

کۆمەڵێک لە ڕۆشنبیران و نوسەران و مامۆستایانی ئایینیی شاری پیرانشار