بەنیسبەت ڕووداوی وەرگەڕانی ماشین لە شاری مەریوان و گیانلەدەستدانی ژمارەیەک هاووڵاتی، یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران،هاوخەمی و سەرەخۆشیی ئاراستەی خەڵکی مەریوان کرد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
پەیامی هاوخەمیی یزاکا بەهۆی گیانلەدەستدانی پۆلێک لە خەڵکی مەریوان بەبۆنەی کارەساتی وەرگەڕانی ماشین لە شاری مەریوان و شەهیدبوونی ١٩ کەس، یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران، هاوخەمی و سەرەخۆشیی دەکات لە خەڵکی مەریوان
((وبشر الصابرين الذين إذا أصابتهم مصيبة قالوا إنا لله وإنا إليه راجعون أولئك عليهم صلوات من ربهم ورحمة وأولئك هم المهتدون))
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١١ی خەرمانان بەداخەوە لە شاری مەریوان مینیبووسێک وەردەگەڕێت و ١٩ کەس لە خەڵکی ئەم شارە شەهید دەبن و ١٥ کەسیتر بریندار دەبن.
یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران وێڕای هاوخەمی بۆ لەدەستدانی ئەم پولە لە خەڵکی شار، سەرەخۆشی دەکات لە بنەماڵەکانیان و دەپاڕێینەوە کە خودای مەزن ڕووحیان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و هیوادارین بریندارانی ئەم کارەساتە بە زوویی برینەکانیان ساڕێژ بێتەوە، خودای دلۆڤان سەبووریتان بدات. ئامین
یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران
١١ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی