
یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک ''لوقمان مێهفەر'' تێکۆشەری دێرین و ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بە داخ و کەسەری زۆرەوه كاک لوقمان مێهفەر ئەندامى ڕێبەریی حيزبى دێموكراتى كوردستانى ئێران و تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین و ماندوونەناس که هەموو ژیان و تەمەنی خۆی تەرخانی ڕزگاریی نەتەوەیی گەلی کورد کرد، به نەخۆشیی كۆرۆنا جێی هێشتین و درێژەی ڕێگا و ڕێبازى به ئێمە له شار و شاخ سپارد.
كۆچى ناوەختى كاک لوقمان خەسارێکی گەوره لە پێناو خەباتی ڕەوای گەلهکەمان بوو. هەر وەک دوکتور قاسملووی نەمر فەرموويەتى: "گەلێک ئازادیی بووێت، دەبێ نەرخی ئەو ئازادییە بدات ."
پرسەى خۆمان ئاراستهی بنەماڵەى شەهيد كاک لوقمان و هاوڕێيانى له شاخ و شار دەكەين و دڵنيا بن شار دەكەينه چەقى مەيدانى خەبات و تێكۆشان.
یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران
٢٢ی خاکەلێوهی ٢٧٢١ی کوردی