کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی یەکەی کارگێڕیی حیزبی دێموکرات لە دەرەوەی وڵات

17:15 - 22 خاکەلێوه 2721

یەکەی کارگێڕیی حیزبی دێموکرات لە دەرەوەی وڵات سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک لوقمان مێهفەر پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

زۆر بەڕێز ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زۆر بەڕێز دەستەی کارگێڕیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەداخێکی گرانەوە ئەمڕۆ بەیانیی شەممە ڕێکەوتی ١٠/٤\٢٠٢١ ئاگادار کراینەوە کە هاوڕێی خۆشەویست کاک لوقمان مێهفەر ئەندامی ناوەندی سیاسی و تێکۆشەری لەمێژینەی گەلەکەمان پاش یەک مانگ بەربەرەکانێ لەگەڵ پەتای کۆرۆنا، کۆچی دوایی کرد.

بەبۆنەی کۆچی ناوەختی کاک لوقمان مێهفەر لەلایەن خۆمان و سەرجەم ئەندامانی حیزب لە دەرەوەی وڵات سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز، بنەماڵەی بەڕێزیان، خۆمان و سەرجەم ئەندامانی حیزبی دێموکرات دەکەین.

لەدەستدانی کاک لوقمان کە نزیک بە هەموو تەمەنی خۆی لە خزمەت و لەپێناو ڕزگاریی گەل و نیشتمان تەرخان کرد، خەساری گەورەیە کە لە حیزبی دێموکرات و جووڵانەوەی ڕزگاریخوازیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوت.

بەم بۆنە ناخۆشەوە جارێکی دیکە بە دڵێكی پڕ لە ئازار بەڵام بە  باوەرمەند بوون بە ڕێبازەکەمان، بەڵێن دەدەین هەتا گەیشتن بە ئاوات و ئامانجەکانی کاک لوقمان و هەموو شەهیدانی کوردستان ڕێبواری هەتا سەر وەفاداری ڕێگەیان بین.

بە حورمەتەوە

یەکەی کارگێڕیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات

١٠\٤\٢٠٢١