کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ورمێ

11:57 - 24 خاکەلێوه 2721

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ورمێ بۆ کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر" ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکی هاوخەمییان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

سڵاو و ڕێز

ئێمه دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی باراندێزی ورمێ، پرسه و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی حیزب و گەل دەکەین و پەیمانی وەفاداری لەگەڵ شەهیدان نوێ دەکەینەوە. هەزاران سڵاو له ڕۆحی پاکی شەهید ''لوقمان مێهفەر'' و سەرجەم شەهیدانی حیزب و گەل.