کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی لە سنە

11:44 - 24 خاکەلێوه 2721

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سنە بۆ کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر" ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکی هاوخەمییان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

سڵاو و ڕێز

بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک ''لوقمان مێهفەر''، سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی کاک لوقمانی ئازیز و تەواوی پێشمەرگە و ئەندامان و سەرکردایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین، ڕۆحی شاد و ڕێگەی پڕ ڕێبوار بێت.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری سنە