کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە مەهاباد

15:26 - 24 خاکەلێوه 2721

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە مەهاباد بۆ کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر" ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکی هاوخەمییان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

تەمن دەڕوا

لاپەڕەکانی دەفتەری بیرەوەری، بە بابەتگەلی تاڵ و شیرین پڕ دەبنەوە

بۆ ئێمە ڕێبوارانی ڕێی ڕزگاری بە کەمی هەل هەڵدەکەوێ بە دەفتەری بیرەوەرییەکانماندا بێنەوە

ئاخر دێڕی بیرمان هەمیشە بەرەو لادێیە

لادێیەک کە ڕووناکیی دیاره و تیشکی هیوا دەهاوێژێتە نێو دڵان

بەڵێ ئاشقین

ئاشق

ئاشقین لە پێناو وەسفی گراویدا

ژاری لەدەستچوونی هاومەبەستە خۆشەویستەکانمان

بە هەنگوینی دەمی شۆخەکەی ئاوات دەخۆینەوە لەسەر دەستە پیرۆزەکانی

دایکی نیشتمان

بەڵێنیی وەفاداری نوێ دەکەینەوە لەسەر گۆڕی پیرۆزی شەهیدان، بە تایبەتی وانەبێژەکەی ڕاسان، شەهیدە تازەکەی بنەماڵە گەورەکەی دێموکرات کاک ''لوقمان مێهفەر''، کە هەروا ڕێبواری ئەو ڕێبەرەین.

داخ و پەژارە و سەرەخۆشیی خۆمان وەک ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری مەهاباد ڕادەگەیەنین و ڕێگای پڕ ڕێبوار بێت.