کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی تەرگەوەڕ

12:56 - 24 خاکەلێوه 2721

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی تەرگەوڕ سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر" پەیامی هاوخەمییان بۆ حیزبی دێموکرات نارد.

 دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

سڵاو و ڕێز

کۆچی دوایی بەڕێز "لوقمان مێهفەر" بە ڕاستی ئێمەی خەمبار کرد؛ ئێمە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی تەرگەوەڕ سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی هاوڕێیان و هاوسەنگەرانی شەهید "لوقمان" و بنەماڵەی ناوبراو دەکەین و ئێمەش وەک ئێوە خەمبارین.