کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە نەغەدە

18:05 - 22 خاکەلێوه 2721

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری نەغەدە پەیامی پرسە و سەرەخۆشییان بۆ حیزبی دێموکرات نارد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بە داخ و کەسەرێکی یەکجار زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دڵتەزێنی هاوڕێی تێکۆشەر و ماندوونەناس، کەسایەتیی بلیمەت و خۆنەویستی حیزبەکەمان، ڕێزدار" لوقمان مێهفەر"مان پێ گەیشت و گشتمانی هەژاند.

ئەو کۆسپە تا ناخی دڵمانەوە ڕەخنەی کردووە و یەکجار زۆری خەمبار کردین.

هەر لێرەوە، لە ڕۆژهەڵاتەوە، لە نەغەدەوە، پرسە و ماتەمینیی خۆمان ئاراستەی گشت هاوڕێیان و ئەندامانی ناوەندی سیاسی، بنەماڵەی بەڕێزی ڕێزدار لوقمان مێهفەر و هەروەها ئەندامانی نێوخۆ و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین و هیوا دەخوازین دوایین کۆسپ و خەم و ماتەمینی گشت لایەکمان و نیشتمانمان بێت.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، نەغەدە