کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە چۆمی مەجید خان

17:52 - 23 خاکەلێوه 2721

سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر" ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە چۆمی "مەجید خان" پەیامی هاوخەمییان بۆ حیزبی دێموکرات نارد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

"نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا دەژین"

بەڕێز کاک "مستەفا هیجری"، ڕێزداران ئەندامانی ناوەندی سیاسی، پێشمەرگە و کادر و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، بنەماڵەی سەربەرزی شەهید "لوقمان مێهفەر"!

هەڵۆیەک لە چیای کوردستان هەڵفڕی و بەرە و ئاسمان باڵی گرت.

تیکۆشەری نەسرەوتوو، ڕێبواری ماندوونەناسی ڕێگای ئازادی تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی خۆرەتاو بوو.

بە داخ و کەسەرێکی زۆر هەواڵی کۆچی ناخهەژێن و نابەوەختی کاک "لوقمان" خەم و پەژارەی خستە ناو دڵی هاوڕێیان و گشت هۆگرانی خەباتی ڕزگاریخوازیی کوردستان.

ئێمە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی "شامات، چۆمی مەجید خان و مەحاڵی شازادە" وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، پڕ بە دڵ پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ڕێزدار و خۆشەویست دەکەین.

دڵنیاین دڵی پر لە هیوای کاک "لوقمان" و ڕۆحی بەرزەفڕی بە درێژەدانی ڕێگای پڕ لە سەروەریی شەهیدانمان شاد دەبێت.

یادی بەرز و بەڕێز و ڕێگای پڕ ڕێبوار بێت