ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی دەشتەبێل بۆ کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر" پەیامی هاوخەمییان بۆ حیزبی دێموکرات نارد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئێمە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی دەشتەبێل سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەموو ئەندامانی ڕێبەرایەتی و بنەماڵەی بەرز و خۆشەویستی خوالێخۆشبوو کاک "لوقمان مێهفەر" ئەندامی ناوەندی سیاسی و شاگردی مەکتەبی دوکتور قاسملوو و دوکتور شەرەفکەندی دەکەین و بەڵێنیی دەدەین هەتا ئاخرین دڵۆپی خۆێنمان ڕێبازی ئەم شەهیدە مەزن و سەربەرزە ئیدامە دەدەین.
تەشکیلاتی نەهێنیی ناوچەی دەشتەبێڵ