کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە دووتوێی پەیامگەلێکدا، هاوخەمیی خۆیان بۆ بۆنەی شەهیدبوونی دوو پێشمەرگەی حیزب دەربڕی.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی بۆکان، دەماوەند، شنۆ، مەهاباد، پاوە، بانە و هەروەها لە گوندەکانی بۆڕیەر و ئەوێهەنگ و شارەدێی نێی هەمیشە دێموکرات، بە بۆنەی شەهیدبووونی دوو پێشمەرگەی ئەو حیزبە سەرەخۆشیی خۆیان ئاراستەی حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی سەربەرزی ئەو شەهیدانە کرد.
دەقی پەیامەکان بەم چەشنەیە:
پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید "شاهۆ" و شەهید "زانیار"ی خۆشەویست دەکەین و بەڵێنی درێژە پێدانی ڕێگایان پێ دەدەین و هیوادارین کە ڕوحیان بە بەهەشتی بەرین شاد بێ.
ئەندامان و پێشمەرگەکانی شارى بۆكان
بە بیستنی هەواڵی شەهیدبوونی دوو ڕۆڵەی ئازای گەلەکەمان شەهید "شاهۆ وەیسی" و شەهید "زانیار ئیسلامی" کە قارەمانانە تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون، خەم و پەژارە دڵی هەموومانی دابڕ کرد و بە داخێکی زۆرەوە نیشتمانمان کوردستان دوو ڕۆڵەی قارەمانی لە دەستدا.
پرسەو سەرە خۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان و هاوسەنگەرانیان و هەروەها خەڵکی کوردستان و بەڕێز مستەفاهیجری و هەموو پێشمەرگەکانی حیزب دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین .
بەڵێنی وەفاداری بە ڕێبازی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دە دەین.
سەنگەری شەهیدانمان بەرنادەین تا گەیشتن بە ئامانج .
ڕۆحیان شاد و ڕێگایان پڕ ڕێبوار
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، کوردانی دانیشتووی دەماوەند
دوکتور قاسملوو : گەلێک ئازادی بوێت دەبێ نرخی ئەو ئازادیەش بدا
بە داخەوە هەواڵی شەهیدبوونی دوو ڕۆڵەی قارەمانی گەلەکەمان بیست و هەر بەو بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خەڵکی کوردستان و بنەماڵەی گیان بەختکراوانی ڕێگای ئازادی کوردستان و کاک مستەفا هیجری و هاوسەنگەرانی شەهیدانی نوێ، شەهید "شاهۆ" و شەهید "زانیار" دەکەین و خۆمان بە هاوخەمیان دەزانین.
ڕۆحیان شاد و ڕێگایان پڕ ڕێبوار
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات و خەڵکی ئەوێهەنگ
شه هید نه مره وه کو شاخ ...
پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی حیزب و بنەماڵەی شەهیدانی نوێی گەلەکەمان شەهید "زانیار ئیسلامی" و شەهید "شاهۆ وەیسی" دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.
ڕوحیان شاد و ڕێگایان پڕ ڕێبوار بێت.
پێشمەرگەکانی شار لە بۆڕیەر
بەناوی خوداوەندی پاک وبێگەرد
سەری کڕنۆش ونەوازش بۆسەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان و حیزب وگەل، بەتایبەت سێ شەهیدی سەرکردە، پێشەوا قازی مـحەممەد و دوکتور قاسملوو دوکتورشەرەفکەندی و ئەم دوو برا شەهیدە تازەی سوورخەڵاتی گەلەکەمان شەهید "شاهۆ" و شەهید "زانیار" دادەنەوێنین.
سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی سەرجەم شەهیدان و ئەو دوو شەهیدەمان دەکەین. ڕۆحیان شاد و ڕێگایان پڕڕێبواربێت
بنەماڵەی شەهیدانی هێزی ٨١ وێردی بانەی خۆڕاگر
پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەو دوو شەهیدەی دواییانەی شاری پاوه دەکەین و خۆمان به شەریکی خەمیان دەزانین.
نەمان و سەرشۆڕی بۆ رێژیمی دیکتاتۆری ئێران
ئەندامانی دێموکرات له گوندی گەلێن
پرسەو سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی نوێی گەلەکەمان دەکەین.
بەڵێن بێت خوێنی سوورتان دەکەینە مەشغەڵی ڕێگامان و سەنگەرتان بەرنادەین ئەی قارەمانانی وڵات...!
بەڵێنیان پێدەدەین تا دوا هەناسەمان درێژەدەری ڕێگای پیرۆزیان بین و ببینە ئاگر بۆ سووتانی داگیرکەرانی کوردستان.
ڕۆحتان شاد شۆڕەسوارەکانی ڕێگای ئازادی
بژی کورد و کوردستان
بڕووخێ دەوڵەتی ئاخوندی ئێران
ئەندامانی ناوخۆی حیزبی دیمۆکرات، شارەدیێ نێ
بەداخێکی زۆر گرانەوه که دوو برای عەزیزمان شەهید کراون. سەرەخۆشی له حیزبی دێموکراتی کوردستان ئیران و بنەماڵەی ئەو دوو پێشمەرگە قارەمانە دەکەین و دووپاتی دەکه ینەوە که تا ئاخرین دڵۆپی خوێنمان ڕێگایان درێژە دەدەین.
ئەندامی نهێنی حدکا و زندانیانی سیاسی مەهاباد
سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی حیزبه سەربەرزه کەمان و بنەماڵەی سەربەرزی ئەو دوو شەهیدە، شەهید "شاهۆ وەیسی" و شەهید "زانیار ئیسلامی" دەکەین. پەیمانی وەفاداری لە گەڵ بنەماڵەی شەهیدان وهەموو پێشمەرگەکانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان نوێ دەکینەوه که تا سەر درێژه دری ڕێگایان بین.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له نەڕزیوه سەر بە شاری شنۆ