کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە هەورامان

11:36 - 22 خاکەلێوه 2721

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە هەورامان بۆ کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر"، پەیامێکی سەرەخۆشییان بۆ حیزبی دێموکرات نارد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

پەیامی ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەورامان سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر".

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنەماڵەی سەربەرزی کاک "لوقمان مێهفەر"!

"گەلێک ئازادیی بوێ دەبێ نرخی ئەو ئازادییەش بدات".

بەداخەوە ئاگادار کراینەوە "کاک لوقمان مێهفەر" ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و تێکۆشەری ناسراو، دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە هاوسەنگەرانی کرد و سەنگەری خەبات و تێکۆشانی بۆ هاوڕێیانی بەجێ هێشت. "کاک لوقمان" ئەندامێکی دڵسۆز، خەباتگێڕێکی ماندوویینەناس، فەرماندەیەکی خۆشەویست، لێهاتوو، بەئەمەگ و خەمخۆر و  کۆڵنەدەر و پڕ لە وانەی خۆراگری بوو. لەدەستدانی "کاک لوقمان" خەسارێکی گەورەیە بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورد  لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

بۆیە ئێمە وەک ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەورامان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین و پەیمانی وەفا لەگەڵ ڕێبازە پیرۆزەکەی دووپات دەکەینەوە و بەڵێنی دەدەین کە درێژەدەری ڕێبازی پیرۆزی کاک "لوقمان" و هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی و دێموکراسیی کوردستان بین.