ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی مەرگەوەڕی سەر بە شاری ورمێ، سەبارەت بە کۆچی داویی کاک ''لوقمان مێهفەر'' بڵاو کردەوە.
دەقی نامەکە بەم چەشنەیە:
پێی ناوێ بۆ شەهیدی وەتەن شیوەن و گرین
نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا ئەژین
بەداخەوە، ئێمە ئاگاداربووین کە هاوڕێی خەباتکاری دێرین کاک ''لوقمان مێهفەر''، ئەندامی دەستەی ئیجرایی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەهۆی نەخۆشی کۆرۆنا دواین ماڵاوایی لە بنەماڵە و هاوسەنگەرانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان کرد.
ئێمە لاوانی نیشتمانپەروەری شاری ورمێ، شاری میری برادۆست و خانی لەپ زێرین، لە بناری چیای سەرفەرازی بۆزی سینا، هاوسەنگەری شەهید فەرماندە سەروان ''حاتەم'' پەیامی هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی شەهید لوقمان و حیزبی دێموکرات دەکەین و لە بەرامبەر ٤٢ ساڵ خەبات و تێکۆشان و ٦ جار برینداربوونی ئەو شەهیدە سەردادەنوێنین.
ئەندامانی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی مەرگەوەڕ