کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی مەیدانان سەر بە شاری بانە

12:00 - 26 خاکەلێوه 2721

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی مەیدانان سەر بەشاری بانە بۆ کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر" پەیامی هاوخەمییان بۆ حیزبی دێموکرات نارد.

 دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

هۆ هەڵۆ تیژ باڵەکەی کێلەشین، ئەی خەباتکارە ماندوو نەناسەکەی ناو جەرگەی ڕۆژهەڵات،  هۆ شێرەکەی ڕاسانی نێوان شاخ وشار، تۆ هەموو هەوڵت بۆ گرێدانی پێوەندی نێوان شاخ وشار بوو زۆر ئازا و بوێر و بە توانا بووی بەڵام بەداخەوە ئاواتەکەت بردە ژێر خاکی پیرۆز. بەڵام ئارام بنوو بەڵێنیت پێ دەدەین درێژە دەری ڕێگات دەبین ناوەستین ناسرەوین ئێمە قوتابی تۆ و مامۆستاکانی تۆ و ڕێبەرەکانی تۆین ئامانجە پیرۆزەکانت هەر دێنینە دی ئارام بنوو مامۆستای بەرخودان، مامۆستای ڕاسانی شاخ وشار بۆ کۆچی دوایی نا وادەی مامۆستا "لوقمانی مێهفەر" هەموو لایەکمان خەمبارین بەڕاستی خەسارێکی گەورە بوو بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

 لەلایەن ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی مەیدانان سەر بە شاری بانە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی حیزبی دێموکرات و هەموو خەڵکی کوردستان بە گشتیی و بنەماڵەی مامۆستا "لوقمان" بەتایبەتی دەکەین.

یادت هەرمان و ڕێگات پڕ ڕێبوار مامۆستا