
سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر" ئەندامانی نەهێنیی تەنگیسەر و نییەر پەیامی هاوخەمییان بۆ حیزبی دێموکرات نارد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
سڵاو...
گەڕانەوەی هەموومان بۆ لای خۆیەتی...
دیسانەوە خەمێکی تر...
پرسەنامەیەک لەلایەن پۆلێک لە ئەندامانی نەهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە.
ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی خەڵکی تەنگیسەر و نییەری دانیشتووی پارێزگای "خـــــووزســـــتان"
بە دڵێکی خەمبارەوە
بە زامێکی پڕ لە ئێش و ئازارەوە
سەرەخۆشییەک بۆ خەڵکی بە شەرەفی کوردستان.
بەتایبەت بۆ شاری شنۆ و دەوروبەری
بەتایبەتیتر بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدی کۆچکردوو کاک "لوقمان مێهفەر".
یەکێک لە کەسایەتییە ناسراوەکانی
(حدکا)
تەنگیسەری من خەمبارە
نییەر دیسان بریندارە
ئەو تەنگیسەرەی کە لە هەر چوار بەشی کوردستان
لە هەر گۆشە و قوژبنێکی نیشتمانەکەیدا
پێشمەرگەیەک
فەرماندەیەک
مامۆستایەک
سەرکردەیەک.
هونەرمەندێک
شەهید دەبێ
خەم دایدەگرێ
و پەرۆش دەبێ
بەڵام ورەی هەردەم بەرزە و دانابەزێ و بەرزتر دەبێ
ئەو نییەرەی کە چل ساڵە
خوێن دەبەخشێ شەهید ئەدا
لە ڕێی خاکا
بەڵام هیچکات سەری بەرزی بۆ نەیار و بۆ بێگانە و
بۆ داگیرکەر نەوی ناکا...
خەڵکی بەشەرەفی کوردستان،
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە. خەڵکی کوردپەروەر و دێموکراتپەروەری نییەر و تەنگیسەر بە لەدستدانی برای تێکۆشەر و خۆڕاگرمان.
برای ماندوو
ماندوویی نەناسمان
مامۆستای وانەبێژمان
فەرماندەی خۆنەویست و خەڵک ویستمان
پێشمەرگەی دڵ پڕ لە ئاوات و بەئاوات نـەگەیشتوومـان.
شەهید "لوقمان مێهفەر" ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئاسمانی ژاوەرۆ بەتایبەت نییەر و تەنگیسەر بە بیستنی ئەو هەواڵە دڵتەزێن و ناخهەژێنە بۆ چەند ساتێک کپ و تاریک بوو و ماتەم دای گرت.
بەڕاستی ڕۆژهەڵات بە گشتی خەمبارە...
کاک "لوقمانـ"ـی خۆڕاگر ویستم پێت بڵێم هەستەوە.
دە هەستەوە ئەمجارەش مەچۆ
ڕەفێق مەچۆ تو خوا مەچۆ
دەشتەبێڵ لەم وەرزە سەوزاوییەدا ڕەشپۆش و خەمبارە بۆ کۆچی تۆ
بەڵام دەنگم کپ و کڕە نـــــە دەگاتە لای خوا و نـــــە دەگاتە لای تۆ
کەوایە بنوو بە ئاسوودە بنوو ئارام بنوو
ڕێگات درێژەی هەیە و پڕ ڕێبوارە.
دڵنیا بە سەردەکەوین
لە پاش زستان هەر بەهارە.
بەڵام مەخابن لە دواساتەکانی تەمەنی شووم و نگرسیی کۆماری سێدارەدا ڕۆیشتی و ئاواتە لەمێژینەکانت بردە ژێر گۆڕ
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران،
هاوڕێیان و هاوسەنگەران.
بنەماڵەی بەڕێزی شەهید "لوقمان مێهفەر"
لەلایەن خەڵکی تەنگیسەر و نییەری سەربەرزەوە سەرەخۆشی لە ئێوەی خۆشەویست و سەرجەم خەڵکی کوردستان بەتایبەت ڕۆژهەڵات دەکەین و خۆمان بە هاوخەم و هاوسۆزییان دەزانین.
لە خوای میری مەزن داواکارین ڕۆحی شەهید لوقمان و هاوسەنگەرانی شەهیدی بە بەهەشتی بەرین شاد بکا و ڕێگایان پڕ ڕێبوار بێت.