پارتی یەکیەتیی دێموکرات (PYD) بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئێمە وەکوو پارتی یەکیەتیی دێموکرات (پەیەدە) بە دڵێکی غەمگینەوە ساڵڕۆژی شەهیدکرانی سەرۆک و پاکڕەوانی پارتی دێموکراتی کوردستانی ئێران شەهید دوکتور "عەبدولڕەحمان قاسملوو" لە ڕێکەوتی ١٣ی ژووئییەی ١٩٨٩ی زایینی لە ڤییەن، بە بیر دەهێنینەوە.
لە کەسایەتیی ئەودا هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان بە بیر دەهێنینەوە.
هیوادارین هەر کوردێک بە ڕۆحی شەهید قاسملوو لە دژی داگیرکاری و دوژمنان ببنە یەک.
سڵاو و ڕێزی شۆڕشگێڕی
نوێنەرایەتی پارتی یەکیەتیی دێموکرات (پەیەدە) لە هەرێمی کوردستان
ئیبراهیم حەسەن
١٥ی ژووئییەی ٢٠٢٠ی زایینی