پارتی سەربە خۆیی کوردستان سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر" پەیامی پرسە و هاوخەمی بۆ حیزبی دێموکرات نارد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بەڕێز لێپرسراوی گشتی
هەڤاڵان و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
بنەماڵەی کۆچ کردووە کاک لوقمان مێهرفەر
هەواڵی کۆچی ناوادەی تێکۆشەری دێرینی ناو ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ،کۆچ کردوو کاک لوقمانی مێهرفەر بووە مایەی پەژارە و خەمباریمان ،بەم بۆنەوە پرسە وسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەڤاڵانی ڕێبەری و کادر و پێشمەرگەکانی حدکا و بنەماڵەی کۆچی کردوو کاک لوقمان مێهرفەردەکەین و هیوای سەبووری بۆ گشت لایەک دەخوازین.
رۆحی شاد و یادی هەرمان
دەفتەری سیاسی
پارتی سەربەخۆیی کوردستان
9/4/2021