کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پرسە و سەرەخۆشیی بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک لوقمان مێهفەر

13:16 - 21 خاکەلێوه 2721

یەکیەتیی دێموکراتی کوردستان ـ ئێران سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر" پەیامی پرسە و هاوخەمی بۆ حیزبی دێموکرات نارد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

پەیامی پرسە و سەرەخۆشیی بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک لوقمان مێهرفەر

بەڕێزانی ئەندامانی سەرکردایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانمان بیست، وەک یەکیەتیی دێموکراتی کوردستان سەر  بۆ چەندین دەیە خەباتی کاک لوقمان مێهرفەر دادەنوێنین و پڕ بە دڵ خەمبارین بۆ لەدەستدانی ئەو تێکۆشەرە ئازادیخوازە و خۆمان بە هاوخەمی هاوڕێیانی حیزبی  دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنەماڵەی کۆچکردوو دەزانین و پرسە و سەرەخۆشیی خۆمانتان پێ ڕادەگەیەنین.

یادی لە دڵان بێت و هەمیشە زیندوو

یەکیەتیی دێموکراتی کوردستان

١٠ی ئاوریلی ٢٠٢١ی زایینی