کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پرسە و سەرەخۆشیی حیزبی دێموکرات

17:26 - 11 بانەمەڕ 2721

دەزگای پێوەندییە گشتییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامی پرسە و سەرەخۆشی بۆ مەکتەبی سیاسیی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان نارد.

دەقی نامەکەم بەم چەشنەیە:

بەڕێز: مەکتەبی سیاسیی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان

 وێڕای سڵاوێکی شۆڕشگێڕانە

 بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ "ڕەسووڵ عومەر ڕەسووڵ" ناسراو بە "ڕەسووڵ قەڵازەیی" ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی حیزبە تێکۆشەرەکەتانمان بە پەتای کورونا پێ گەیشت.

 بەو بۆنەوە بە ناوی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە هاودەردی و سەرەخۆشیی خۆمان بە ئێوەی خۆشەویست و هەموو هەڤاڵانی پارتەکەتان و بنەماڵەی نیشتمانپەروەری مامۆستا ڕەسووڵ قەڵازەیی ڕادەگەیەنین و بەشداری پرسەی ئەم ڕۆڵە تێکۆشەرەی گەلەکەمانین.

سڵاو لە گیانی پاکی مامۆستا ڕەسووڵ قەڵازەیی

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەزگای پێوەندییە گشتییەکان