
یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک ''لوقمان مێهفەر'' تێکۆشەری دێرین و ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی حیزبی دێموکرات کوردستانی ئێران پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
کل نفس ذائقة الموت ثم الینا ترجعون
بەڕێزان لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ئەندامانی ناوەندی سیاسی
کادر و پێشمەرگە و هاوسەنگەران و بنەماڵەی بەڕێزی شەهید لوقمان مێهفەر
کۆچی لە ناکاوی کاک لوقمان مێهفەر خەسارێکی مەزنە لە کورد و بزاڤی ڕزگاریخوازیی گەلەکەمان، بەڵام بەردەوامیی ڕێبازە پڕشکۆکەی بێگومان دڵی ئەم شەهیدە تازەیە شاد دەکات.
یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران، وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە بەڕێزان، هاوخەمیی خۆمان دەردەبڕین و لە خودای مەزن دەپاڕێینەوە خودالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری ببەخشێتە دڵی زامداری بنەماڵەی بەڕێزیان و هەموو هاوبیر و هاوسەنگەرانی.
ڕۆحی شاد و ڕێگا و ڕێبازی هەمیشە بەردەوام بێت.
انا للە وانا الیە راجعون
یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران
٢٢ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی