لە شارەکانی "سنە"، "مەریوان"، "بۆکان"، "مەهاباد"، "نەغەدە"، "پیرانشار"، "شنۆ" "ورمێ" و "سەقز"، چەندین کەسایەتی فەرهەنگی، ئایینی و نووسەر لە پەیامێکدا پشتیوانییان لە هێزی پێشمەرگە کرد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بەنیسبەت بۆردوومان و تۆپبارانکردنی بەرزاییەکانی هەرێمی کوردستان و بنکەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، ئیمە پشتیوانیی خۆمان لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەردەبڕین کە پێشمەرگە پارێزەری خاک و نیشتمانە و لەپێناو مافە ڕەواکانی نەتەوەی کورد خەبات دەکات.