بزووتنەوەی دێموکراتی گەلی کوردستان بەبۆنەی ٧٥ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە حیزب کرد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بەڕێز/ دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ب/ پیرۆزبایی
بەبۆنەی ٧٥ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین.
نکۆڵی ناکرێت کە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە مێژووی تەمەنیدا دەیان هەوراز و نشێوی دیوە و قوربانیی بێ شوماری داوە لەڕێگای خەبات و تێکۆشانیدا و سەربەرزانە و خۆڕاگرانە لە بەردەم هەر کۆستێکدا وەستاوەتەوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، شانازییەکی دیکەی گەلەکەمان و ڕێچکە و ڕێگای "پێشەوا قازی و دوکتور قاسملوو و شەرەفکەندی" و هەزاران شەهیدی دیکەیە کە تاکوو ئێستاش شێلگیرانە لەسەر پێیەکانی وەستاوە، لەپێناو بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین و جەخت لە پەیوەندییەکانی نێوانمان دەکەینەوە.
مەکتەبی سیاسی
بزووتنەوەی دێموکراتی گەلی کوردستان
١٣ی ئاگوستی ٢٠٢٠ی زایینی