دەزگای پێوەندییە گشتییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی هەڵبژاردنی "مستەفا ئۆزچەلیک" وەک سەرۆکی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان ـ باکوور پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ ئەو پارتە نارد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بەڕێز: کاک مستەفا ئۆزچەلیک، سەرۆکی گشتیی پارتی ئازادیی باکووری کوردستان
لەگەڵ ڕێز و سڵاوی شۆڕشگێڕانە و هیوای ساغی و سڵامەتیتان
بەڕێز!
ئاگاداری بەستنی دووەمین کۆنگرەی پارتە تێکۆشەرەکەتان لەلایەن هەڤاڵانمانەوە کراین و جارێکی دیکەش بەڕێزتان متمانەی سەرۆکی گشتیی پارتەکەتان لەلایەن نوێنەران و ئەندامانی ڕێبەرییەوە پێ بەخشراوە. بەم بۆنەوە بە پێویستمان زانی کە بە ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندامانی سەرکردایەتی و هەموو جەماوەری حیزبە تێکۆشەرەکەتان بکەین و هیوای سەرکەوتن لە بە ئەنجامگەیاندنی بڕیاراتی کۆنگرە و هەنگاوە نەتەوەییەکانتان لە پێناو وەدیهێنانی ئامانجە سیاسی و نەتەوەییەکانی گەلی کورد لە باکووری کوردستان بۆ بە ئاوات بخوازین.
لە کۆتاییدا جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێ دەکەین.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دەزگای پێوندییە گشتییەکان
محەممەدنەزیف قادری