حیزبی دێموکراتی "بێت نەهرێن" لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ٧٥ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد و پشتگیریی تەواوی لە خەبات و تیکۆشانی حیزبی دێموکرات کرد.
دەقی نامەکە بەم چەشنە:
بەڕێز: دەزگای پێوەندییە گشتییەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ب: بروسكەی پیرۆزبایی
سڵاوێکی دۆستانەی گەرم...
بەبۆنەی ٧٥ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبە تیکۆشەرەکەتان، بە ناوی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکەمان حیزبی دێموکراتی بێت نەهرێنەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و گشت ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین، بە هیوای سەرکەوتنی بەردەوام و وەدیهاتنی گشت مافەکانتان لە سەرانسەری ئێراندا.
بەڕێزان: هەر بەم بۆنە شکۆمەندەیەوە پشتگیریی تەواو لە خەبات و تیکۆشانی حیزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین لە پێناو وەدیهێنانی گشت ماف و داخوازیی گەلەکەتان و سەرجەم گەلانی ئێران و خەباتی ئێوە خەباتێکی مرۆڤانە و ڕەوایە دژی زوڵم و ستمکاری و بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواکانتان.
لە کۆتاییدا جارێکی تر پیرۆزباییمان قەبووڵ بفەرموون و جەخت لە پەیوەندیی هەر دوو گەلی ئاشووری و کورد و سەرجەم گەلانی ئێران دەکەینەوە بۆ گرینگیدان بە بەها مرۆییەکان و پێکەوە ژیانی سیاسی و نەتەوەیی.
لەگەڵ سڵاو و ڕێزمان.
حیزبی دێموکراتی "بێت نەهرێن"
١١ی ژووئییەی ٢٠٢٠ی زایینی