کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی دەزگای ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات بۆ کۆنگرەی یەکیەتیی نووسەرانی کوردستانی سووریە

19:34 - 15 جۆزەردان 2721

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەڕێز یەکیەتیی نووسەرانی کوردستانی سووریە

وێڕای سڵاوی گەرمی خەباتکارانە؛

بەبۆنەی بەڕێوەبردنی دووهەمین کۆنگرەی ڕێکخراوەکەتانەوە، پیرۆزباییتان لێ دەکەین.

نووسین و نووسەری کارێکی پیرۆز و گرانقەدرە لە هەموو جیهان و بەتایبەتی لە کوردستاندا خاوەن پێگەیەکی تایبەتترە، چوونکە نەتەوەکەمان و خەباتی نەتەوەیی لە هەموو بەشەکانی نیشتمانەکەماندا، تینووی زانیاری و ئاگاییبەخشین و تۆمارکردنی مێژوو و بزووتنەوەکەیە.

هەربۆیە لە بەشێکی خۆشەویستی کوردستان، وەکوو کوردستانی سووریەدا، ئەرکی یەکیەتیی نووسەرانی کورد، هەم قورسترە کە قەڵەمە وشیار و ئاگاکان بەدەوری یەک کۆبکاتەوەو هەم لەپێناوی گەشەکردنی ماف و ناسنامەی نەتەوەیی و بەهێزکردنی هەستی پتەوی نەتەوەبووندا کار و تێکۆشان بکا.

ئاگاییبەخشین، ڕێگای دروستی سەرکەوتنە.

دووبارە پیرۆزە کۆنگرەکەتان و بەهیوای سەرکەوتن هەم بۆ کۆنگرەکە و هەم بۆ ڕێکخراوی یەکیەتیی نووسەرانی کوردستانی سووریە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەزگای ڕاگەیاندنی گشتی

١٤ی جۆزەردانی ٢٧٢١ی کوردی